تشرینی یه‌که‌م 04, 2025 16:39 Asia/Tehran
  • مێشکی مرۆڤ هەندێک لە بیرەوەرییەکان لەبیر ناکات؛ هۆکارەکەی چییە؟

ئەم دواییە توێژەرەکانی زانکۆی بۆستۆنی ئەمریکا لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەریان خستووە کە مێشکی مرۆڤ ئەو کاتەی بیرەوەرییەکان پەیوەندییان لەگەڵ ڕووداوێکی سۆزداری یان گرنگەوە هەبێت، باشتر بەبیریان دەهێنێت.

هەندێک لە بیرەوەرییەکانی زەینی ئێمە هەمیشە ڕوون و زیندوون و دەتوانین هەمیشە لەبیرمان بمێنێت؛ ئەمە لەکاتێکدایە کە زۆرێکی تریان بە تێپەڕبوونی کات هێدی هێدی کاڵ دەبنەوە یان جارێکی تر هەرگیز لەبیرمان نامێنێتەوە.

ئێستا توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی بۆستۆنی ئەمریکا بوونی میکانیزمێک لەنێو مێشکدا ئاشکرا ەکات کە هاوپەیوەند لەگەڵ ئەم تەوەرەیە.

میکانیزمی تۆمارکردنی بیرەوەرییەکان لە مێشکدا

دەرەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە ئەمە دەردەخات، کاتێک مرۆڤ ڕووداوێکی گرنگ یان ورووژێنەر ببینێت، مێشکی نەک تەنیا هەر ئەو چرکەساتە هەڵدەگرێت، بەڵکو وردەکارییە سادەکانی پێش و دوای ئەو رووداوەش بە شێوەیەکی هەمیشەیی تۆمار دەکات.

بیرگەی مرۆڤ ئامێرێکی تۆمارکردنی پاسیڤ نییە؛ ئەمە مێشکە کە بڕیار دەدات کام ڕووداو گرنگە و کامیان گرنگ نییە؛ ڕووداوە سۆزدارییەکان تەنانەت دەتوانن ببنە هۆی چەسپاندنی یادەوەرییە لاوازەکانیش.

توێژینەوەکان ئەمەیان دەرخستووە، ئەو بیرەوەرییانەی لەدوای ڕووداوێکی گرنگدا تۆمار دەکرێن، بە توندی وابەستە بە ڕێژە یان سۆزداریی ڕووداوەکەن. لە ڕاستیدا هەر ئەوەندە ڕووداوەکە ورووژێنەرتر و گرنگتر بێت، ئەوەندەش ئەگەری ئەوە زیاترە کە وردەکارییەکانی لە مێشکدا تۆمار بکرێن و بمێنن. بەڵام بیرەوەرییەکانی پێش ڕووداوەکە تەنیا کاتێک دەچەسپێندرێن کە لێکچوونێکی چەمکی یان بینراویان لەگەڵیدا هەبێت.

ئەم دەرەنجامانە دەتوانن لە بوارەکانی وەکوو چارەسەرکردنی کێشەکانی یادکردنەوە لەنێو کەسانی بەساڵاچوو و تەنانەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییە دەروونییەکانی پەیوەست بە تراومایش یارمەتیدەر بن.

سەرپەیڤ