تشرینی یه‌که‌م 05, 2025 10:47 Asia/Tehran
  • چلۆن بە نووسینێکی سانا منداڵەکانمان وریاتر و ژیرتر بکەین؟

ئەگەر بەنیازن بەشێوازێکی دروست و دەستەبەرکراو منداڵەکانتان بکەن به بلیمەت، لۆپ تۆپ و ئامێرە دیجیتالییەکانیان لێبشارنەوە و لەباتییان پێنووس و تێنووس بدەنە دەستیان.

نووسینی سەرقاقەز ئێوە زیرەکتر دەکات؟

لێکۆڵینێکی گۆڤاری Frontiers of Psychology دەری دەخات: ئەوکارە زیرەکی منداڵان زێاتر دەکات و لێکدانەوەی مێشکی 36 خوێندکار، ڕوونی کردەوە، کاتێک بە قەڵەم دەنووسن لەچاو ئیشکردن بە لۆپ تۆپ و... مێشکیان پتر وەکار دەکەوێ کەواتە هەر لەمنداڵییەوە، وا بکەن، پڕۆسەی فێربوونیان کاراتر دەبێت. دە پێشنیاز بۆ باوکودایک و مامۆستایان:

  • دۆزینەوەی بیانوو بۆ نووسین بە پێنووس
  • هاندانی ڕۆژانە بۆ نووسین
  • بەکارهێنانی تێنووس و پێنووسی سەرنجڕاکێش
  • یاریی تایبەت بە نووسین
  • تێکەڵکردن لەگەڵ تەکنۆلۆژی
  • فێرکردنی نووسینی سانا
  • نووسینی چیرۆک و خوێندنەوەی کتێب
  • هاندان بۆ نیگارکێشان لەگەڵ نووسین
  • دەفتری پلانی ڕۆژانە و درێژخایەن
  • وۆرک شۆپی نووسین
  • سازکردنی ژینگەیەکی بێ سترێس و هاندەرانە

 

نووسین بە پێنووس وەک لێزانینێک کە نابێت لەیاد بکرێت

نووسین بە قەڵەم زۆر کاریگەرە لەسەر ئاستی زیرەکیی منداڵ و نابێ ڕێگه بدرێت تەکنۆلۆژی، منداڵان لەو چالاکییە بێبەش بکات.

دایک و باوک و مامۆستایان بەو ڕێگایانەی ئاماژەیان پێ درا، دەبێ منداڵان هان بدەن تا بەردەوام خەریکی نووسین بە پێنووس بن و دەتوانن بە هێنانە ئارای دۆخێکی هاوسەنگ دەنێوان نووسین بە پێنووس و بەکارهێنانی ئامێری دیجیتاڵ، پڕۆسەی فێربوون باشتر و کاراتر بکەن.