پارێزگاریکردن لە مانەوەی برژانگێکی تەندرووست - بەشی2
مەساجکردن سوڕی خوێن باشتر دەکات و دەتوانێت ئەستووری قژت لەسەر پێستی سەر باشتر بکات.
شەشەم/ بە بەردەوامی مەساج بکە
مەساجکردن سوڕی خوێن باشتر دەکات و دەتوانێت ئەستووری قژت لەسەر پێستی سەر باشتر بکات، بۆ وەرگرتنی ئەنجامێکی هاوشێوە لەسەر برژانگەکانیشت بە بەردەوامی و بە نەرمی مەساجی سەرەوە و خوارەوەی برژانگەکانت بکە، هەروەها لەوە زۆر دڵنیابە کە هەرگیز زۆر بە توندی برژانگەکانت مەشۆ چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی لەدەستدانی برژانگەکانت.
حەوتەم/ بە بەردەوامی فڵچەی برژانگەکانت بکە
لەکاتی مەساجکردن و لێدانی زەیت لەسەر برژانگەکانت فڵچەکردنی برژانگەکانت یارمەتیدەرە بۆ دابەشکردنی زەیتە سرووشتییەکانت بە یەکسانی بەدرێژایی برژانگەکانت. ئەمەش بەهێزە و خۆراکیان پێدەبەخشێت و ڕێگری دەکات لە هەڵوەرینیان، هەروەها فڵچەکردنێکی نەرم زۆر کات لەلایەن پزیشکەکانەوە پێشنیار دەکرێت بۆ درێژکردنەوەی برژانگەکان چونکە وا دەکات زیاتر بمێننەوە. بە سادەیی ڕۆژانە دوو جار بۆ ماوەی ١٥-٢٠ چرکە برژانگەکانت بشۆ و شانەی برژانگ یان فڵچەی برژانگ بەکارمەهێنە.
هەشتەم/ بەکارهێنانی سیرۆمێکی برژانگ کە تەواو سرووشتی بێت
بەکارهێنانی سیرۆمی برژانگێکی تەواو سرووشتی و بێ زیان ئاماژەیەکە بۆ چاودێریکردنی برژانگی سرووشتی بەردەوام. بەکارهێنانی سیرۆمی برژانگ زۆر سوودی هەیە جا لە پرۆسەی درێژکردنەوەی برژانگدا بێت یان نا. هەمیشە کەمێک زیاتر گرنگیدان بە برژانگەکانت دەتوانێت ڕێگەیەکی دوور ببڕێت ئەمەش بە بەکارهێنانه سیرۆمێکی باش دەبێت. لەوانەیە بەدوای چارەسەرێکی خێرادا بگەڕێیت بە تایبەت ئەگەر تووشی لەدەستدانی لەناکاوی برژانگەکانت یان وشکبوونەوەی زۆر بوویت ئەوا یەکسەر بێ دوودڵی سیرۆمێکی باش و کوالێتی بۆ بەکاربهێنە و مەساج بۆ برژانگەکانت بکە و دەست بکە بە پڕۆسەی درێژکردنەوەیان.