تشرینی دووه‌م 06, 2025 13:19 Asia/Tehran
  • ئایا شۆردنی مریشک پێش چێشت لێنان مەترسی لەسەر تەندرووستی درووست دەکات؟ - بەشی یەکەم

ئایا شۆردنی مریشک پێش چێشت لێنان مەترسی لەسەر تەندرووستی درووست دەکات؟ (بە عەرەبی: هل غسل الدجاج قبل الطبخ يشكل خطرا على الصحة، بە ئینگلیزی: Is washing chicken before cooking a health risk)

لە زۆربەی شوێندا باس لەوە دەکەن کە شۆردنی مریشک پێش لێنان پێویستە و دەبێت مریشکەکە لە ئاودا دابنرێت کە دەڵێن یارمەتیدەرە بۆ لابردنی بەکتریا زیانبەخشەکان کە ڕەنگە لەسەر مریشکەکە ببێت، بەڵام دەزگا تەندرووستییەکان دەڵێن کە پێویست ناکات ئەم کارە ئەنجام بدرێت، بەپێی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان (CDC) شۆردنی مریشک پێویست نییە.


تێڕوانینێکی گشتی

  •   شۆردنی مریشک پێش چێشت لێنان کارێکی ناپێویستە، بەپێی بەرپرسانی تەندرووستی.
  •   لەبری ئەوەی پەلەوەر لە بەکتریا ڕزگار بکات، شۆردنی مریشک تەنها مەترسی ژەهراویبوونی خۆراک و پیسبوونی یەکتر زیاد دەکات.
  •   شارەزایان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە خەڵک ڕێوشوێنی خۆپارێزی درووستی سەلامەتی خۆراک بگرنەبەر، لەوانە خاوکردنەوەت مریشک بە شێوەیەکی سەلامەت، هەروەها کوڵاندنی مریشک بە باشی بۆ لانیکەم ١٦٥ پلەی فەهرەنهایت.

سەلامەتترین ڕێگا چییە بۆ لێنانی مریشک؟

کوڵاندنی مریشکی کاڵ سەلامەتترین ڕێگایە بۆ دوورکەوتنەوە لە نەخۆشییە گواستراوەکانی خۆراک، تەنها لەبەر ئەوەی پێویست ناکات مریشکەکەت بشۆیت مانای ئەوە نییە کە دەتوانیت ڕێوشوێنی سەلامەتی خۆراک نەگریتە بەر و مریشکەکەت بە شێوەیەکی ناتەندرووست ئامادە بکەیت.

ئایا شۆردنی مریشک پێش لێنان دەبێتە هۆی نەخۆشی؟

شۆردنی مریشک لە ڕاستیدا ئەگەری ژەهراویبوونت بە خۆراک زیاد دەکات، توێژەران دەریانخستووە کە شۆردنی مریشک ماددە نەخۆشخوازەکان بەسەر هەموو بەشەکانی مریشکدا بڵاودەکاتەوە بەتایبەت سنگەکەی.

چەند ئامۆژگاریەکی تر بۆ ئەوەی لە کاتی کوڵاندنی مریشکدا خۆراکەکەت سەلامەت بێت

١- جگە لە نەشۆردنی مریشک، هەنگاوی دیکە هەیە کە مرۆڤەکان دەتوانن بیگرنەبەر بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوونیان بە ژەهراویبوونی خۆراکی پەلەوەر.

٢- ڕاستەوخۆ دوای کڕینی مریشکی کاڵ واتا (مریشکی ناو سەلاجە نەبێت)، پێویستە خەڵک بڕیار بدەن کە ئایا دەیانەوێت لە ماوەی یەک دوو ڕۆژی داهاتوودا بیخۆن یان نا چونکە گەر ویستیان لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بیخۆن ئەوا لەم حاڵەتەدا دەتوانرێت مریشکەکە لە سەلاجەدا بمێنێتەوە، یان ئەگەر بڕیارە لە دوای ماوەیەکی زۆر بخورێت ئەوا پێویستە مریشکەکە بخرێتە ناو بەفرگرەوە.

٣- لەکاتی تواندنەوەی مریشکدا نابێت بۆ ماوەیەکی زۆر بەجێبهێڵرێت و نابێت لەکاتی بەستوودا مریشکەکە بکوڵێنرێت هەتا خۆی دەتاوێتەوە.

سەرپەیڤ