یەکێتی ئوروپا: تورکیا دەبێ ڕێز بگرێ لە پڕەنسیپی "گریمانە لەسەر بێتاوانی"
یەکێتی ئوروپا دوێنێ هەینی لەبەیاننامەیەکدا جەختی کرد؛ ئانکارا دەبێ ڕێز بگرێ لە پڕەنسیپی"گریمانە لەسەر بێتاوانی" لە ڕەوتی تاووتوێی دۆسییەی تاجرێکی تورک کە تاوانبارە بە هەوڵدان بۆ ڕووخاندنی حکومەتی ئەو وڵاتە.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، ئانکاڕا ، عوسمان کاوالا(تاجری تورکیایی) مانگی ڕابردوو بە تۆمەتی لەپەیوەندیدابوون لەگەڵ تاقمی گولەن، قۆڵبەست کرد.
هەڵس و کەوتە دادەوانییەکان و قۆڵبەست کرانی شارومەندان و لەشکرییانی تورک بەتۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپی گولەن و دەست تێدابوون لە کودەتای بێ ئاکامی١٥ی ژوولای(٢٠١٦) ی تورکیا، بووەتە بابەتێکی باو و ئاسایی لەو وڵاتە.
حکومەتی تورکیا، ڕێوشوێنێکی توندی گرتووەتە بەر بۆ هەڵس و کەوت کردن لەگەڵ بەناو کودەتاچیانی ساڵی ڕابردوو و لایەنگرانیان وهەروەها کەسانی هاوپێوەند بەتاقمی گولەن. ئانکاڕا تائێستا جگە لە ڕاگەیاندنی شەش جار باری لوتکەیی لەتورکیا کە هەروا بەردەوامە، زیاتر لە١٣٠هەزار کەسی لەپەیوەندی لەگەڵ ئەو کودەتایە لەسەر کارلابردووە.
حکومەتی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکا کە فەتحوڵڵا گولەن بەکنە کردنەنێو دەم و دەزگە دادەوانی، سەربازیی ، فێرکارییەکان و ناوەندە حکومەتییەکان، کودەتای بێ ئەنجامی١٥ی ژوولای ڕێکخستووە، ئیدیعایەک کە گولەن ڕەتی کردۆتەوە. گولەن دەڵێ، حکومەتی تورکیا بەو ئیدیعایەی لەهەوڵی نەهێشتن ولەناوبردنی هەموو نەیارەکانیەتی.
بەڵام یەکێتی ئوروپاو پارتە نەیارەکانی حکومەتی تورکیا، حکومەتی ئەو وڵاتەیان تاوانبار کردووە کە لە ڕووداوی کودەتا بۆ تەمێ کردنی نەیارە سیاسییەکانی کەڵک وەردەگرێ.