May 16, 2025 15:10 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی بۆردومانەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

لە کاتێکدا کە پەکەکە باسی هەڵوەشاندنەوەی خۆی و کۆتایی هێنان بە شەڕی چەکدارانەی کردووە، تورکیا ئێستایش بەردەوامە لە بۆردومانکردنی ناوچە جۆربەجۆرەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق.

کامەران عوسمان، ئەندامی ڕێکخراوی (سی پی تی) ڕایگەیاندووە کە تەنیا لە دەڤەری چیای مەتینا و دۆڵی سیڤا لە نزیکی گوندی بڵاوەی سەر بە شاری ئامێدی، لانیکەم ١٤ جار بۆردومان کراوە. بە وتەی کامەران عوسمان، گوندی کۆینەمژ و چیای گاڕە ٩ جار بۆردومان کراون.  لەو کاتەوە کە پەکەکە ئەم بڕیارەی ڕاگەیاندووە تا ئێستا، سوپای تورکیا لانیکەم ٣١ جار پەلاماری خاکی هەرێمی کوردستانی داوە.
 

سەرپەیڤ