تشرینی دووه‌م 04, 2017 17:50 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئاڵمان

وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئاڵمان سەرباری ناکۆکی جۆربەجۆر ەنێوان دوو وڵات لە شارەکانی ئانتالیای تورکیا لەگەڵ یەکتر دیدار و وتووێژیان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی فرانس پرێس  مەولوود چاووش ئوغلو  وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی شەممە لە پەیامێک دا لەنێو تویتەرەکەی دا  ڕایگەیاند  : ناوبراو لە دیدار لەگەڵ  زیگمار  گابرییەل  وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا  سەبارەت بە پێوەندی دوو لایەنە ، گرفتەکانی دوولایەنە و پرس و چاوەڕوانییەکانی بەرامبەر وتووێژیان کرد  .

ئەم چاوپێکەوتنە ناڕەسمییە لەبەر گرفتی بەرفراوان لە پێوەندی دوو وڵات لەم دواییە دا بووە هۆی سەرسوڕمانی  میدیاکانی تورکیا.

پێوەندی  نێوان  دەوڵەتانی ئاڵمان و تورکیا  ئەم ساڵانە سەبارەت بە پرسە جۆربەجۆرەکان  وەک داکۆکی دەوڵەتی ئاڵمان لە کوردەکانی نەیاری ئەردوغان، پێشگیری لە گەیشتنی تورکیا بۆ نێو یەکێتیی ئەورووپا و زیندانی کرانی  زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسانی نەیار لە تورکیا بەتەواوی پڕکێشە و نائاشتیانە  بووە  .

ئاڵمان هەروەها  ناڕەزایەتی کرد بەرامبەر گیرانی شارومەندانی ئەم وڵاتە لە تورکیا بە تۆمەتی سیاسی  و سەبارەت بە درێژەی  وتووێژی ئەندامەتی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا گومانی دەربڕی  .

تورکیا هەروەها  بەجاران  ئاڵمانی  بە پەنادان بە لایەنگرانی تاقمی گوێلەن و دەستێوەردانیان لە کودەتای  بێ ئەنجامی  پازدەی ژووئەنی ساڵی ڕابردووی زایینی تورکیا تۆمەتبار کردووە .

سەرپەیڤ