خۆپیشاندانی خەڵکی ئاڵمان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە ئوپڕاسیونی تورکیا لە باکووری سووریا
ژومارێک لە خەڵکی ئاڵمان لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتە بۆ ناڕەزایەتی دەبڕین بەرامبەر بە کردەوەی سەربازی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین لە باکووری سورویا خۆپیشاندانیان کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ئاڵمان یەکێک لە وتەبێژانی پۆلیسی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە ئەو خۆپیشاندانە دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەمە لە ناوەندی شاری مونیخ دەس پێکرا و تا شەو درێژەی بوو. پولیسی ئاڵمان هەروەها ڕایگەیاند لە شارەکانی نورنبرگ ڕگتزبورگ بامبرگ و ئاشا فنبورگ یش خەڵک بە ساز دانی خۆپیشاندان ناڕەزایەتیان دەربڕی بە کردەوەی سەربازی تورکیا لە عەفرین . شارە جۆراوجۆرەکانی ئاڵمان لە دەسپێکی کردەوەی سەربازی تورکیا لە عەفرین بووەتە گۆڕەپانی چەن خۆپیشاندانی ناڕازیانە . لە لایەکی دیکەوە ئاکامی نوێترین ڕاپرسی دامەزراوەی " ئینسا " ی ئەڵمان نیشان ئەدات 54 لەسەدی خەڵکی ئاڵمان دوای ئوپڕاسیونی سەربازی تورکیا لە باکووری سورویا خوازیاری چوونەدەری ئانکارا لە ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووریی ناتون . بە دوای ئوپڕاسیونی ئەرتەشی تورکیا لە ناوچەی عەفرین دەوڵەتی ئاڵمان دانی کەرەستەی سەربازی بە ئانکارای هەڵپەسارد . تورکیا لە ڕۆژی شەمەی 20 ژانویە ئوپڕاسیونی ناسراو بە چڵە زەیتون لە ناوچەی کوردنشینی عەفرینی سورویا دەس پێی کردووە . ئانکارا ڕایگەیاندووە ئەو ئوپڕاسیونە ڕاستەوخۆ دژی تڕوڕیستان ئەنجام دەبێت . بەڵام دیمەشق هەرجۆرە پەلاماری تورکیا بو سەر عەفرینی بە " پەلامار "زانیوە و ئیدانەی کردووە .