ته‌مووز 03, 2020 18:16 Asia/Tehran
  • پشتگریی تورکیا لە یەکگرتنی بزوتنەوەکانی فەتح و حەماس

تورکیا لە بزوتنەوەکانی خۆڕاگریی فەلەستین «فەتح» و «حەماس» بۆ بەرنگار بوونەوەی پیلانەکەی ڕژێمی زایونی لەمەڕ دابڕکردنی کەرتی ڕۆژئاوا پێشوازیی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا، «ئیبراھیم کاڵین» وتەبێژی دامەزراوەی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئیدانەکردنی گەڵاڵەی دابڕکردنی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن وتی: تورکیا بە تەواوی داکۆکی لە بڕیارەکەی لایەنە سیاسییەکانی فەلەستین دەکات لە مەڕ یەکگرتنیان دژی گەڵاڵە نایاساییەکەی ئیسرائیل لە بارەی دابڕکردنی موڵک و ماڵی زیاتری فەلەستینییەکان.

کاڵین جەختی لەوەش کردەوە کە، گەڵاڵەی دابڕکردنی کەرتی ڕۆژئاوا لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات و ھیچ بنەمایەکی یاساییشی نییە.

« ساڵح عاروری» یاریدەری سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس و «جبیرائیل ڕەجوب» سکرتێری گشتیی لێژنەی ناوەندیی بزوتنەوەی فەتح ڕۆژی پێنج شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا کە لە ڕێگای ڤیدیۆکۆنفرانسەوە بەڕێوە برا، وێڕای وەلانانی ناکۆکییەکان، لە سەر ھاوکاریی ھاوبەشیان بۆ بەرنگار بوونەوەی پیلانی دەست گرتنی ڕژێمی زایونی بەسەر کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن ث پێیان داگرت.

سەرپەیڤ