ئاب 21, 2020 04:08 Asia/Tehran
  • مەکرۆن: پاوانخوازیی ئەردوغان دەبێتە ھۆی ناپاوەجێیی ئەورووپا

سەرۆک کۆماری فەرەنسا ھەنگاوەکانی ھاوتا تورکەکەی لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست دا بە پێچەوانەی سیاسەتەکانی یەکێتیی ئەورووپا زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»، سەرۆک کۆماری تورکیای بە پێ و شوێن گرتنی سیاسەتی پاوانخوازانە تۆمەتبار کرد کە ھۆکارێکە بۆ تێکچوونی پاوەجێیی ئەورووپا.

مەکرۆن ھەروەھا داوای لە ئەورووپا کرد کە لە بەرامبەر سیاسەتەکانی ئانکارا بوەستێت.

سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە درێژەی وتەکانی دا جەختی کردەوە لە سەر دامەزراندنی ھاوسەنگی و یەکسانی و ھەبوونی دیپلۆماسی.

ئەمە لە کاتێکدایە کە «مەولود چاووش ئوغلو» وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا لەم دواییەدا ڕایگەیاند کە فەڕەنسا دەبێ واز لە ھەنگاوی ئاڵۆزی چێکەر لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست بھێنێت. ئینجا سەرۆک کۆماری تورکیاش لە وتەگەلێکدا پێی داگرت کە، ئانکارا قەت خۆی ڕادەستی جەردە دەریاییەکان لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست ناکات. ئەردوغان جەختی لەوەش کردەوە کە وڵاتەکەی ھەروا لە سەر ئۆپراسیۆنی دۆزینەوەی سەرچاوەی وزە لە ئاوەکانی جێی ناکۆکی لە دەریای ناوەڕاست دا بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ