سزادرانی کارمەندێکی کۆنسولخانەی ئەمریکا لە ئەستەمۆڵ
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i388389-سزادرانی_کارمەندێکی_کۆنسولخانەی_ئەمریکا_لە_ئەستەمۆڵ
دادگەی ئەستەمۆڵ سزای پێنج ساڵ زیندانی بۆ کارمەندێکی کۆنسولخانەی ئەمریکا لە تورکیا بڕییەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2020 06:05 Asia/Tehran
  • سزادرانی کارمەندێکی کۆنسولخانەی ئەمریکا لە ئەستەمۆڵ

دادگەی ئەستەمۆڵ سزای پێنج ساڵ زیندانی بۆ کارمەندێکی کۆنسولخانەی ئەمریکا لە تورکیا بڕییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، دادگەی ئەستەمۆڵ بڕیاری پێنج ساڵ و دوو مانگ زیندانی بۆ «نەزمی متە جانتورک» کارمەندی کۆنسولخانەی ئەمریکا لە تورکیا دەرکرد بە تۆمەتی داکۆکی لە «فەتحۆڵڵا گوێلەن» کەچی «جاتورک» بۆ خۆی ئەم تۆمەتەی ڕەت کردووەتەوە.

ھاوکات ھاوسەرو کچەکەی «جانتورک» لە تۆمەتی ئەندامەتی لە تاقمەکەی «گوێلەن» دەرباز بوون.

«جانتورک» سێھەمین کارمەندی کۆنسولخانەی ئەمریکایە کە لە دادگەدا سزای بۆ دیاری دەکرێت.

لە کاتی کودەتا سەرنەگرتووەکەی تورکیا لە ١٥ی ژوئیەی ٢٠١٦ دژی دەوڵەتی تورکیا، ھەتا ئێستا دەیان ھەزار کەس بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئەو کودەتایەو تاقمی «گوێلەن» لەم وڵاتەدا ڕاپێچ کراون.

ئانکارا «فەتحوڵڵا گوێلەن» بە ھۆکاری ڕێکخستنی کودەتا سەرنەگرتووەکەی ساڵی ٢٠١٦ی تورکیا دەزانێت.