نھێنییەک لە بارەی وازھێنانی «دەمیرتاش» لە پارتی دیموکراتی گەلان
په‌رله‌مانتارێکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان ، دان بەوەدا دەنێت کە «سەلاحەددین دەمیرتاش» لە بەر گوشاری پارتەکەی و بە ناچاری وازی لە ئەندامەتیی «ھەدەپە» ھێنا .
په‌رله‌مانتارێکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لانی تورکیا (هه‌ده‌په) ڕایگه‌یاندووە: له‌نێو «هه‌ده‌په» گوشار خرایه‌سه‌ر سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و ناچاریان کرد واز لەم پارتە بھێنێت.
«ئاڵتان تان» په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په له‌میانی چاوپێکه‌وتنێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له‌م ماوه‌یه‌ی دوایی دا گوشارێکی زۆر خرایه‌سه‌ر سه‌ر «سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش» بۆ دوورخستنه‌وه‌ی له ریزه‌کانی هه‌ده‌په، دۆخێکیان دروستکرد که به‌زۆر ناچاریان کرد واز لەم پارتە بھێنێت.
«ئاڵتان تان» ناوی ئه‌و لایه‌نه نێوخۆییانه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌ده‌په‌ی ئاشکرانه‌کردووه که ده‌میرتاشیان ناچار به ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه کردوه و ته‌نیا بەوە بەسەندەی کردووە کە: له شوفێره‌که‌ی ده‌میرتاشه‌وه تا ده‌گاته راوێژکاره‌که‌ی و هاوڕێیه نزیکه‌کانیشی، ئه‌رک و به‌رپرسیارێتییه‌که‌یان لێ سه‌ندرایەوە و له رێکخستنه‌کانی هه‌ده‌په دوورخرانەوە.
ئەم په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په لە دوابەشی قسەکانی دا ،حزبه‌که‌ی بەرەوڕووی ئەم پرسیارە دەکاتەوە کە: دەسا لە ئێستادا بۆ داوای ئازادکردنی ده‌میرتاش ده‌که‌ن، له کاتێکدا به زۆر ناچاری ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌تان کرد و هاوڕێ نزیکه‌کانتان له نێو پارته‌که دوورخستەوە؟.