وەزاڕەتی دەرەوەی تورکیا تیرۆری شەھید فەخری زادەی شەرمەزار کرد
تشرینی دووهم 29, 2020 08:54 Asia/Tehran
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا شەوی رابردوو بە دەرکردنی بەیاننامەیەک تیرۆری شەھید موحسین فەخری زادە زانای ناڤۆکیی و بەرگریی ئێرانی ئیدانەکرد .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەم بەیاننامەیەدا وێڕای ئیدانەکردنی تیرۆری زانانی ناڤۆکی و بەرگریی ئێران ، سەرەخۆشی لە حکومەتی ئێران و بنەماڵەی شەھید فەخری زادە کرد .
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئانکارا لەدژی ھەر ھەنگاوێکە کە ئاشتی و ئارامیی ناوچەکە تێک بدات ، ھیوای خواست ، ئەنجامدەرانی ئەم تاوانکاریە بناسرێن و لە بەرامبەر دادوەری دا سزا بدرێن .
پێشتریش مستەفا شەنتوپ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا تیروری زانانی ناڤوکیی و بەرگری ئێرانی ئیدانە کردبوو و بە ھەنگاوێکی تیرۆریستیی ناوی بردبوو .