شەرت و مەرجی نوێی ئەردۆغان بۆ ئەندامبوون لە یەکیەتی ئەوروپادا
سەرۆکی تورکیا رایگەیاند شەرتی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی کۆچبەران ئەندامەتی وڵاتەکەی لە یەکیەتی ئەوروپادایە .
بە پێی راپۆرتی یورۆنیوز ، بە گوێرەی بەیاننامەی سەرۆک کوماریی تورکیا ، رەجەب تەییب ئەردۆغان لە میانی دیداری ڤیدیۆیی لە گەڵ ئورزولا ڤۆندرلاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکیەتی ئەوروپا خوازیاری ھاریکاریی زیاتر لە بواری قەیرانی کۆچبەریی لە ساڵی 2021 نێوان دوو لایەن بوو و لە ھەمان کات دا جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی دەرچوونی ڤیزای وڵاتانی ئەندامی ئەم یەکیەتیە بۆ ھاوڵاتیانی تورکیا و بەڕێوەچوونی دانوستانی پەیوەستبوونی وڵاتەکەی بەم یەکیەتیە .
سەرۆکی تورکیا بانگەشەی ئەوەی کرد یەکیەتی ئەوروپا لە ئەولەویەتی بەرنامەی کاری وڵاتەکەی دایە و داھاتووی تورکیا لە ئەندامەتی لە یەکیەتی ئەوروپادا دەبینێ .
ئەردۆغان ھەروەھا ساڵی 2020ی بە ھۆی خۆی گوتەنی (ھەوا وھەوەسی ھەندێ لە ئەندامانی یەکیەتی ئەوروپا و کێشە و گرفتەکانی سەرچاوەگرتوو لە بیانوو دەسکردەکانی ئەم ئەندامانە ) ، بە ساڵێکی باش لەمبارەوە نەزانی .