کانونی دوھەم 20, 2021 03:57 Asia/Tehran
  • داخستنی نووسینگەی «حەماس» لە ئەستەمۆڵ مەرجی ئیسرائیلە بۆ دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ تورکیا

ڕۆژنامەیەکی عیبری زمان، باسی داخرانی نووسینگەی «حەماس» لە ئەستەمۆڵی کردووە وەک مەرجی ڕژێمی زایونی بۆ دەست پێکردنەوەی تۆکمەوتەواوی پەیوەندی لەگەڵ تورکیادا.

ڕۆژنامەی زایونیستیی ێیەدیعوت ئاحارۆنۆت» نووسیویەتی: ڕژێمی زایونی بۆ بووژاندنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا مەرجی زۆری داناوە ، بەڵام زەقترین و بەرچاوترینیان بەڵێنیی ئانکارا بۆ داخستنی نووسینگەی حەماسە لە ئەستەمۆڵ و ڕاگرتنی چالاکیی دیلە ئازادکراوەکانی ھاوپەیوەند بە گوردانەکانی «قەسام» لقی سەربازیی بزوتنەوەی «حەماس».

وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی زایونی لەم دواییەدا خاتوو«ئیریت لیلیان»ی کە باڵوێزی ئەم ڕژێمە لە بۆلگاریا بوو، وەک باڵوێزی خۆی لە تورکیا دیاریی کرد.

میدیاکانی ڕژێمی زایونی نزیکەی شەش مانگ لەمەوپێش بانگەشەی ئەوەیان کردبوو ئکە گوایە «ئیلھام عەلی ئۆف» سەرۆک کۆماری ئازەربایجان خەریکی نێوەندگرییە لە نێوان تورکیاو ڕژێمی زایونی بۆ بووژاندنەوەی پەیوەندییەکانیان. ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیاش ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی حەز بە باشتر کردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایونی دەکات ، بەڵام سیاسەتی ئەم ڕژێمە لە ھەمبەر فەلەستین ڕێیان پێ دەگرێت.

سەرپەیڤ