شوبات 04, 2021 13:38 Asia/Tehran
  • ئەردوغان خوێندکارە ناڕازییەکانی بە تیرۆریست ناوبرد

سەرۆک کۆماری تورکیا خوێندکارانی نەیاری سیاسەتەکانی دەوڵەتی بە تیرۆریست ناو برد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاسۆشێتێد پرێس، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» وێڕای بە تیرۆریست ناوبردنی خوێندکارانی ناڕازی و نەیاری دیاری کرانی «مەلیح بولو» سەرۆکی تازەی زانکۆی «بوغازیچی»ی ئەستەمۆڵ، ھەڕەشەی سەرکوت کردن و داپڵۆساندنی لێ کردن.

خوێندکارانی ناڕازیی خوازیاری کشانەوەی «مەلیح بولو»و مۆڵەت دان بە زانکۆن بۆ دیاری کردنی سەرۆکی خۆی و دەڵێن ئەم سەرۆک داسەپاندنە زەبری لە ئازادیی زانکۆکان وەشاندووە.

بە وتەی ناڕازییان ئەمە بۆ یەکەمجارە لە ماوەی چل ساڵی ئەم دواییە کە سەرۆکی زانکۆیەکی تورکیا لە دەرەوەی زانکۆو بە شێوەیەکی نادیموکراسیانە ھەڵدەبژێردرێت.

سەرپەیڤ