شوبات 08, 2021 08:42 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی تورکیا بە درێژەی ناڕەزایەتیەکان لەم وڵاتە

رەحنەی ئەمریکا و رێکخراوی نەتەوەکان بە گیرانی ناڕازیانی زانکۆی بوغازئیچی ئەستەموڵ رووبەڕووی کاردانەوەی توندی ئانکارا بووەوە .

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و لیژنەی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوەکان وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی لە گیرانی 596 ناڕازی بە دەست نیشانکرانی سەرۆکی نوێی زانکۆی بوغاز ئیچی ئەستەموڵ ، هەڵسوکەوتی پۆلیسی تورکیایان بە توند و تیژ بەپێچەوانەی مافی ناڕەزایەتیی خوێندکاریی زانی و شەرمەزاریان کرد .

وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رایگەیاند : لێدوانی کاربەدەستانی بیانی لەمبارەوە بە مانای دەسوەردان لە کاروباری نێوخۆی ئەم وڵاتەیە و ڕێگا بە کەس نادرێ دەسوەردان بکات .

سەرپەیڤ