شوبات 18, 2021 19:23 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرخۆشیی «دەمیرتاش» بۆ کەس و کاری ١٣ دیلە کوژراوەکەی تورکیا

«سەلاحەددین دەمیرتاش» وێڕای سەرەخۆشی کردن لە کاس و کاری دیلە کوزروەکانی تورکیا، ھۆکاری ڕووداوەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ دژایەتی کردنی دەستەڵاتدارانی تورکیا لەگەڵ هه‌ده‌په‌ و هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کانی دیکهی ئەم وڵاتە.

«سەلاحەددین دەمیرتاش» ھاوسەرۆکی لە بەندکراوی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان لە پەیامێکدا کە لە زیندانەوە ئاراستەی کردووە، سەرەخۆشیی خۆی بۆ کەس و کاری ١٣ی دیلە کوژراوەکەی تورکیا ڕاگەیاندووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە ھۆکاری وەھا کارەساتگەلێک سیاسەتەکانی پارتی دەستەڵاتداری دادوگەشەی تورکیایە بە سەرۆکایەتیی «ڕەجەب تەسی ئەردوغان» لەمەڕ دژایەتی کردنی هه‌ده‌په‌ و هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کانی دیکەی ئەم وڵاتە.

ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان «ھەدەپە» ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پەیامێکدا کە لە پەڕەی توییتێرەکەی بڵاوی کردووەتەوە،ڕایگەیاندووە: کوژرانی ١٣ که‌س له‌ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌م که‌ له‌ژێر ده‌ستى پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که‌) بوون  شەرمەزار ده‌که‌م و پەرۆشیی خۆم بۆ ئەو کارەساتە دەردەبڕم.

«دەمیرتاش» وێڕای ئاراستەکردنی سەرەخۆشیی خۆی بۆ کەس و کاری ئەو قوربانیانە، پێی لە سەر ئەوەش داگرتووە کە، لەوباوەڕەدام ھۆکاری سەرەکیی ئاوا ڕووداوگەلێک سیاسەتەکانی پارتی دەستەڵاتداری تورکیایە لەمەڕ دژایەتی کردنی هه‌ده‌په‌ و هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کانی دیکەی ئەم وڵاتە.

جێگای ئاماژەیە کە ھاوکات پارتی دیموکراتی کوردستان «پەکەکە» دەوڵەتی ئانکارای وەک ھۆکاری کوژرانی ئەو دیلانە ناساندووەو ڕاشیگەیاندووە کە سوپای تورکیا لە کاتی ھێرشەکانی بۆ سەر باکووری عێراق بە مەبەستی بەرەنگار بوونەوەی  پارتەکەیان چەکی کیمیایی بەکار ھێناوە.

سەرپەیڤ