کاردانەوەی پەرلەمانی تورکیا بە بڕیاری پارلەمانی ئەوروپا لە بارەی قەیرانی سوریا
سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا کاردانەوەی نیشاندا بە بڕیاری پارلەمانی ئەوروپا لە بارەی قەیرانی سوریا .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی ئاناتولی ، مستەفا شەن توپ لە وتووێژ لە گەڵ پەیامنێراندا لە ئەستەموڵ ، لە کاردانەوە بە بڕیاری کۆمەڵی گشتیی پەرلەمانی ئەوروپا لە بارەی قەیرانی سوریا ، گوتی ، ئەم بڕیارە مایەی سەرسامیی نیە ، چونکە ھێشتا تاقمێک لە سیاسەتوانانی خۆپەرست و قازانج خواز لە ئەوروپادا ھەن .
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ھەروەھا لێدوانی کاربەدەستانی ئەروپایی لە بارەی سوریای بە مایەی شەرمەزاری زانی و دیسان بانگەشەی ئەوەی کرد تورکیا بە تەنێ میوانداری لە ئاوارە سوریەکان دەکات .
پارلەمانی ئەوروپا لە دەھەمین ساڵی قەیرانی سوریا ، بە پەسەند کردنی پرۆژە یاسایەک ، لە تورکیای ویست ھێزەکانی خۆی لە سوریا بکێشێتەوە .
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە کاردانەوە بە بەیاننامەی پەرلەمانی ئەوروپا ، دەستدرێژی بۆ سەر خاکی سوریای بە مافی رەوای تورکیا زانی .