ئادار 18, 2021 14:18 Asia/Tehran
  • گیرانی دەیان کەس بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ تاقمی «گوێلەن» لە تورکیا

دەیان کەس بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ تۆڕی «فەتحوڵڵا گوێلەن» لە تورکیا قۆڵبەست کران.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی «تورکیە» چاپی ئەستەمۆڵ، نووسینگەی تایبەتیی دادئەستێنی خەباتی دژی تیرۆریزم و تاوانە گەڵاڵەکراوەکان لە ئەستەمۆڵ، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە لایەنگرانی «فەتحوڵڵا گوێلەن» لە نێو پێکھاتەی پۆلیسی تورکیا بڕیاری گرتنی بۆ ٧٥ کەس دەرکرد.

٦٧ کەس لەم کەسانە لە کارگێڕانی دەرکراوی پۆلیسی تورکیا، یەک کەسیان خانەنشین و ٧ کەسیشیان لە فەرمانبەرانی چالاکی پۆلیسن.

بە پێی دوایین ڕێژەکان دەیان کەس لەم گیراوانە لە ئۆپراسیۆنێکدا کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە بە شێوەی ھاوکات لە ١٦ پارێزگای تورکیا دەستی پێ کرا، قۆڵبەست کراون.

سەرپەیڤ