ئادار 24, 2021 04:45 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی ١٥٠ کەسی دیکە لە لایەنگرانی «گوێلەن» لە تورکیا

پۆلیسی تورکیا ١٥٠ کەس لە ھێزەکانی سوپای ئەم وڵاتەی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ «فەتحوڵڵا گوێلەن» قۆڵبەست کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم قۆڵبەست کردنانە بەشێکن لە ئۆپراسیۆنی ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا لە ٥٣ ناوچە بۆ پاکتاوکردنی کەسانی پەیوەست بە تاقمی «گوێلەن» لە تورکیا.

کاربەدەستانی دادەڤانی لە ئیزمیریش بڕیاری گرتنیان بۆ ١٨٤ کەسی گومانلێکراو بە پەیوەندی لەگەڵ  تۆڕی «گوێلەن» دەرکردووە کە ١٤٦ کەسیان لەشکرین کە زۆربەشیان چالاکن و ٣٨ کەسیشیان لە خوێندکارانی پێشووی ناوەندەکانی ڕاھێنانی سوپای تورکیان کە دوای کودەتاکە سەرنەگرتووەکەی ٢٠١٦ لەو ناوەندانە وەدەر نراون.

دوای کودەتاکە سەرنەگرتووەکەی ٢٠١٦ لە تورکیا، دۆپراسیۆنی ڕاپێچ کردنی ئەوانەی وا لە کودەتاکەدا ڕۆڵیان ھەبوو بە بەربڵاوی دەستی پێکراو ھەتا ئێستا دەیان ھەزار کەس بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ڕەوتی «فەتحوڵڵا گوێلەن» گیراون و یان لە سەر کاروەلانراون. ئەمەش لە کاتێکدایە کە «گوێلەن» بانگەشەی دەست ھەبوونی لەو کودەتایەدا ڕەت کردووەتەوە.

سەرپەیڤ