ئادار 28, 2021 06:10 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی ئافرەتانی تورکیا بە کشانەوەی ئانکارا لە پەیمانی نەھێشتنی توندی و تیژیی نێو بنەماڵە

ھەزاران کەس لە ئافرەتانی تورکیا بۆ ناڕەزایەتیی بە کشانەوەی ئەم وڵاتە لە پەیمانی پێشگری و نەھێشتنی توندی و تیژی دژی ئافرەتان کۆبوونەوەیەکی گەورەیان سازدا .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رۆیتێرز ، ھەزاران ئافرەتی تورکیا رۆژی شەممە ھاتنە سەر شەقامەکان و خوازیاری پێداچوونەوە بە بڕیاری حکومەت بوون لە بارەی کشانەوە لە پەیمانی نێودەوڵەتیی توندی و تیژی نێو ماڵ دژی ئافرەتان . 

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا حەوتەی رابردوو بە راگەیاندنی کشانەوەی ئەم وڵاتە لە کۆنڤانسیۆنی ئەستەموڵ کە ساڵی 2011 واژۆ کرا ، ھاوپەیمانانی ئەوروپایی خۆی سەرسام کرد . 

تورکیا لە یەکەم واژۆکەرانی ئەم پەیمانە بوو و ئافرەتان دەڵێن ئاسایشی ئەوان بەم کارەی ئەردۆغان کەوتووەتە مەترسیی . 

زانیاریەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی نیشان ئەدات سەتی 38 ی ئافرەتانی تورکیا لەبەردەم مەترسیی توندی و تیژی لە لایەن ھاوسەرانی خۆیاندان و ئەم رەقەمە لە ئەوروپا سەتی 25 ە . 

بە پێی راگیاندنی گروپێکی چاودێر ، رێژەی ژنکوشتن لە تورکیا کە ھیچ ئامارێکی فەرمیی لە بارەیەوە لەبەردەست دا نیە ، لە 10 ساڵی رابردوودا سێ ئەوەندە بووە . 

سەرپەیڤ