ئادار 31, 2021 22:12 Asia/Tehran
  • پەسەند نەکرانی سکاڵای داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان «ھەدەپە»

دادگای یاسای بنەڕەتیی تورکیا سکاڵای داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان «ھەدەپە»ی لە بەر نەبوونی بەڵگەی پێویست پەسەند نەکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، ڕۆژی چوارشەممە یەکەم کۆبوونەوەی تاوتوێ کردنی دۆسیەی داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان «ھەدەپە» لە سەر سکاڵاکەی «بەکر شاهین» سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی دادگای باڵای ئانکارا بەڕێوە چوو. 

ھاوکات کۆمەڵێک لە سەرۆک پارتەکانی تورکیا لەوانە «عەلی باباجان» سەرۆکی پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی تورکیا داخرانی پارتی دیموکراتی گەلان «ھەدەپە» لە لایەن ئەردوغانیان بە نامسۆگەر لێک داوەتەوە.

بەر لەمەش دادگەیەک لە ئەستەمۆڵ دا بە تۆمەتی سوکایەتی کردن بە سەرۆک کۆماری تورکیا سێ ساڵ و نیو زیندانی بۆ ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان« سەلاحەددین دەمیرتاش» بڕی بووەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بوختانە سیاسییەکانی دەوڵەتی ئەردوغان بۆ کۆمەڵێک لە سەرکردە کوردەکان لە تورکیا لەمەڕ ھاوکاری لەگەڵ تۆڕی «گوێلەن» تۆمەتباری سەرەکیی کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ئەم وڵاتە و، ئەندامەتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان، لە پاڵ ھێندێک ناکۆکیی نەتەوەیی و ئایینی بووەتە ھۆی ئەوەی کە ھەڵسوڕاوانی کورد لەم وڵاتەدا ڕەخنەی توند ئاراستەی دەوڵەتی ئێستای تورکیا بکەن.

سەرپەیڤ