نیسان 05, 2021 20:33 Asia/Tehran
  • دەرچوونی فەرمانی گرتنی 10 کەس لەشکەریانی خانەنشینی تورکیا لە لایەن دادئەستێنی ئانکاراوە

دادئەستێنی ئانکارا لە کاردانەوە بە توڕەیی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا لە نامەی ناڕازیانەی ژمارێک لە ئەفسەرانی خانەنشینی ھێزی دەریایی ، بڕیاری گرتنی 10 کەس لەم دەریاوانە خانە نشینانەی دەرکرد .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم ، بە بڕیاری دادئەستێنی ، ماڵی ژمارێک لەم دە دەریاوانە خانەنشینانە پشکنینی  بۆ کراوە . 

ھاوسەری دەریاوان جەم گوردنیز لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ھەواڵی گیرانی مێردەکەی پشتڕاستکردەوە . 

4 کەسیش لەو دەریاوانە خانەنشینانە دەبێ لە ماوەی سێ رۆژدا خۆیان بە دادئەستێنی بناسێنن . 

104 ئەفسەری باڵای پێشووی ھێزی دەریایی تورکیا چەند رۆژ لەمەوبەر بە دەرکردنی بەیاننامەیک وێڕای خۆبەدوورزانین لە بیرو ھزری فەتحوڵڵا گولەن بەرھەڵستکاری دیاری تورکیا ، وەک رۆڵەکانی ئاتاتورک بنیاتنەری کۆماری تورکیا ، بۆ گیان فیداکردن لە رێگەی نیشتماندا ئامادەییان راگەیاند و رەخنەیان گرت لە بڕیاری رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بۆ کشانەوە لە پەیمانی مۆنترۆ ھاوپێوەند بە گەمیەوانیی لە دەریای نێوەڕاست و دەریای ئێژە و ھەروەھا بڵاوبوونەوەی وێنەگەلێک لە لەشکەریانی ھێزی دەریایی لە خانەقا . 

سەرپەیڤ