قۆڵبەست کرانی ١٤ کەس بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ داعش لە تورکیا
نیسان 20, 2021 17:40 Asia/Tehran
بنکەیەکی ھەواڵیی تورکیا باسی قۆڵبەستکرانی ١٤ شارومەندی دەرەکیی گومانلێکراو بە پەیوەندی لەگەڵ تاقمۆکەی ڕەشەکوژی داعشی کرد لە ئەستەمۆڵ.
بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی تی ئا ڕتی، ئەم کەسانە ڕۆژی دووشەممە لە ھێرشی ھێزەکانی ڕێکخراوەی ھاواڵگریی نیشتیمانی و پۆلیسی تورکیا بۆ سەر ھەشت شوێنی پێشتر ناس کراو لە چوار ناوچەی ئەستەمۆڵ قۆڵبەست کراون.
بە قسەی کارەدەستانی ئاسایشتیی تورکیا ئەم کەسانە لەگەڵ تاقمۆکەی تیرۆریستی داعش لە پەیوەندی دا بوون و خۆیان بۆ ئۆپراسیۆن ئامادە دەکرد.
بە پێی ئەم ھەواڵانە لێپێچینەوە لە قۆڵبەستکراوان لە دایەرەی پۆلیسی ئەستەمۆڵ بەردەوامە.