May 11, 2021 07:13 Asia/Tehran
  • ئەردوغان و میری قەتەر جەختیان کردەوە: ئیسرائیل دەبێ ھەڵکوتانە سەر کەسانی سڤیلی فەلەستینی ڕابگرێت

سەرۆک کۆماری تورکیاو میری قەتەر لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا سەبارەت بە پێویستیی ڕاگیرانی ھێزشەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر خەڵکی سڤیل و بێ دەرەتانی فەلەستین جەختیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە دوابەدوای پەرەسەندنی پێکدادانەکان لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان لەگەڵ «تەمیم بن حەمەد ئالی سانی» میری قەتەر پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی دامەزراندو ھەردووک لا سەبارەت بە توند بوونەوەی ئاڵۆزیەکان لە فەلەستین دا وتووێژیان کرد.

میری قەتەر و سەرۆک کۆماری تورکیا لەم وتووێژانەدا لە سەر پێویستیی ڕاگیرانی ھێزشەکانی سەر ئیسرائیل دژی کەسانی سڤیل و بێ دەرەتان و ڕێزنان لە یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان پێیان داگرت.

ڕژێمی زایونی دوابەدوای وەڵامی موشەکیانەی خۆڕاگری بە دڕندەکارییەکانی ئەم ڕژێمە داگیرکەرە دژی دانیشتووانی قودس و مزگەوتی ئەقسا، ماڵەکانی خەڵکی سڤیلی لە «بەیت حانون» لە کەرتی غەززە بوردومان کرد کە لە ئەنجام دا لانیکەم ٢٠ کەس لەوانە ٩ منداڵ شەھید بوون.

سەرپەیڤ