ئەگەری ئاساییبونەوەی پێوەندی نێوان تورکیا و رژێمی زایۆنی
کاربەدەستێکی تورکیایی باسی ئەگەری ئاساییبوونەوەی پێوەندی نێوان تورکیا و رژێمی زایۆنی دەکات لە کابینەی نوێی ئەم رژێمەدا .
بە پێی راپۆرتی ئیسنا ، رۆژنامەی عیبری زمانی یسراییل یاھوم بە گێڕانەوە لە کاربەدەستێکی تورکیا کە نەیویست ناوی ئاشکرابێت نووسی ، قەیرانی دیپلۆماتیکی ئانکارا لە گەڵ رژێمی زایونی و کێشەی لە گەڵ رێبەرایەتی ئێستای تەلەڤیڤ بنیامین نەتیانیاھوو ، سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنیە .
ئەم کاربەدەستە تورکە بانگەشەی ئەوەی کردووە ، وڵاتەکەی حەز بە پێوەندی لە گەڵ رژێمی زایۆنی دەکات و رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیاش پێشتر جەختی کردبووەوە کە کێشەی تورکیا لە گەڵ رێبەرایەتیی ئەم رژێمەیە .
ئەم رۆژنامەی عیبریە نوسیویەتی : مەولوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیامێکی گرنگی بۆ یائیر لاپید سەرۆکی پارتی دواڕۆژێک ھەیە و نەفتالی بێنێت سەرۆکی پارتی بێنێت ناردووە و تیایدا جەختی کردووە ، ئەگەر حکومەتی نوێی ئیسراییل ھۆگری ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ تورکیایە دەبێ سیاسەتی خۆی بگۆڕێ.