ئەگەری ئاساییبونەوەی پێوەندی نێوان تورکیا و رژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i397308-ئەگەری_ئاساییبونەوەی_پێوەندی_نێوان_تورکیا_و_رژێمی_زایۆنی
کاربەدەستێکی تورکیایی باسی ئەگەری ئاساییبوونەوەی پێوەندی نێوان تورکیا و رژێمی زایۆنی دەکات لە کابینەی نوێی ئەم رژێمەدا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 07, 2021 09:19 Asia/Tehran
  • ئەگەری ئاساییبونەوەی پێوەندی نێوان تورکیا و رژێمی زایۆنی

کاربەدەستێکی تورکیایی باسی ئەگەری ئاساییبوونەوەی پێوەندی نێوان تورکیا و رژێمی زایۆنی دەکات لە کابینەی نوێی ئەم رژێمەدا .

بە پێی راپۆرتی ئیسنا ، رۆژنامەی عیبری زمانی یسراییل یاھوم بە گێڕانەوە لە کاربەدەستێکی تورکیا  کە نەیویست ناوی ئاشکرابێت نووسی ، قەیرانی دیپلۆماتیکی ئانکارا لە گەڵ رژێمی زایونی و کێشەی لە گەڵ رێبەرایەتی ئێستای تەلەڤیڤ  بنیامین نەتیانیاھوو ، سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنیە . 

ئەم کاربەدەستە تورکە بانگەشەی ئەوەی کردووە ، وڵاتەکەی حەز بە پێوەندی لە گەڵ رژێمی زایۆنی دەکات و رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیاش پێشتر جەختی کردبووەوە کە کێشەی تورکیا لە گەڵ رێبەرایەتیی ئەم رژێمەیە . 

ئەم رۆژنامەی عیبریە نوسیویەتی : مەولوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیامێکی گرنگی بۆ یائیر لاپید سەرۆکی پارتی دواڕۆژێک ھەیە و نەفتالی بێنێت سەرۆکی پارتی بێنێت ناردووە و تیایدا جەختی کردووە ، ئەگەر حکومەتی نوێی ئیسراییل ھۆگری ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ تورکیایە دەبێ سیاسەتی خۆی بگۆڕێ.