ته‌مووز 13, 2021 10:39 Asia/Tehran
  • ڕاپێچ کرانی ١٤٣ کەس لە تورکیا بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ تاقمی گوێلەن

پۆلیسی تورکیا لە زنجیرە ھێرشێکی بەربڵاو ١٤٣ گومانلێکراوی دیکەی لە پەیوەندی لەگەڵ کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی ٢٠١٦ ڕاپێچ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، بە پێی بڕیاری دادەڤانیی دادئەستێنی «ئیزمیر»ی تورکیا بۆ ڕاپێچ کردنی ٢٢٩ کەس لە دەست و پێوەندە دزەکردووەکانی تاقمی «گوێلەن» لەنێو ھێزەچەکدارەکانی تورکیا، ھێزەکانی ئاسایشت لە ھێرشێکی ھاوکات دا لە ٤٧ پارێزگا ١٤٣ کەسیان گرت و لە ئێستادا ئۆپراسیۆنەکە بۆ گرتنی تۆمەتبارانی دیکەی دۆسیەکە ھەروا بەردەوامە.

وەک باسی دەکرێت، ٥٧ تۆمەتباری ئەم دۆسیەیە کەسانی چالاک و ئەوانی دیکە وەدەرنراوانی ھێزە چەکدارەکان بوونە.

کەڵک وەرگرتن لە تەلەفۆنی ھەمووانی و بەرنامەی وتووێژی نھێنیی ناسراو بە «بایلۆک» و ھاودەستی بۆ بووژاندنەوەی ھەمدیسانی پێکھاتەکەی «فەتۆ» لە نێو ھێزە چەکداراەکانی تورکیا لەو تۆمەتانەن کە لە دۆسیەی گیراوندا تۆمار کراوە.

 

سەرپەیڤ