ته‌مووز 31, 2021 22:46 Asia/Tehran
  • ئەو خێزانە حەوت کەسییەی دوێنێ لە کۆنیای تورکیا کوژران بەخاکسپێردران

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە مەراسیمێکی جەماوەریدا تەرمی ئەو حەوت هاوڵاتییە کوردەی کە دوێنێ ھەینی لە شاری کۆنیا کوژران، بەخاکسپێردران.

 

بە پێی ھەواڵی شارپرێس ،ئەو خێزانە کوردەی لەلایەن دانیشتوانی نەژادپەرستی شاری کۆنیاوە  کوژران، ئێوارەی ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا لە گۆڕستانی سەراچئۆغڵو لە ناوچەی کاراتای بە خاک سپێردران.

دوێنێ لە گوندی حەسەن کۆی لە ناوچەی مەرام لە کۆنیا، لەلایەن نەژادپەرستانی تورک هێرشیان کردە سەر خانەوادەیەکی کورد و کۆمەڵکوژیان کردن.ئەو خانەوادە لە حەوت کەس پێکهاتبوون، لە مانگی ئایاردا لەلایەن خەڵکی ڕەگەزپەرستی ناوچەکەیانەوە بە چەقۆ و دار و بەرد هێرشکرایە سەریان بە سەختی بریندارکران" بەڵام دوێنێ بە چەک هێرشکرایە سەریان و بە 20 فیشەک کۆتایی بە ژیانیان هێنرا.

سەرۆکی دادگای شاری کۆنیا بە میدیاکانی تورکیای ڕاگەیاندووە، لەسەر ڕووداوەکە 10 کەسیان دەستگیرکردووە و بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.

سەرپەیڤ