ئاب 02, 2021 16:04 Asia/Tehran
  • دەمیرتاش لەسەر کوژرانی خێزانە کوردەکەی کۆنیا: ئەنجامدەرانی ئەو کۆمەڵکوژییە بوێریی لە سیاسەتی جیاکاریی حکوومەت وەردەگرن

لەبارەی کوژرانی حەوت ئەندامی خێزانێکی کورد لە پارێزگای کۆنیای تورکیا، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە دەڵێت ئەنجامدەرانی ئەو کۆمەڵکوژییە بوێری لە سیاسەتی جیاکاریی حکوومەت وەردەگرن.

لە هەژماری تایبەتی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر بڵاو کراوەتەوە: "داوای بەزەیی خودا بۆ ئەو کەسانەمان دەکەم کە لە کۆنیا دڕندانە کوژران. سەرەخۆشی لە خزمانیان و تەواوی خەڵکەکەمان دەکەم. بەشدارم لەو خەم و پەژارەیە و لە ناخی دڵمەوە هەستی پێدەکەم".

هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە ئاماژەی بەوەش کردووە، هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە "ئەنجامدەرانی ئەو کۆمەڵکوژییە بوێری لە زمانی نەفرەتاوی و سیاسەتی جیاکاریی حکوومەت وەردەگرن و دواتر ئەو کارە دەکەن".

دەمیرتاش رووی دەمی دەکاتە کورد و تورک و پێیان دەڵێت، "پێشنیازی راشکاوانەی من بۆ تورک و کورد ئەمەیە: دەرفەت بە زمانی نەفرەتئامێز و سیاسەتی جیاکاری مەدەن و لە ئاستیدا ملکەچ مەبن. لە هەر هەلومەرجێکدا بین، با بە ژیری و ئارامی مامەڵە بکەین. با خۆمان رادەستی ویژدان بکەین، نەوەک تووڕەیی".

دەمیرتاش داوا لە خەڵکی کوردی تورکیا و تورکیا دەکات دان بە خۆیاندا بگرن و دەڵێت، بەم نزیکانە ئاشتی، دیموکراسی، یەکسانی، ئازادی و دادپەروەری فەراهەم دەکەن.

سەرپەیڤ