ئه‌یلوول 23, 2021 10:35 Asia/Tehran
  • خۆشحاڵی دەربڕینی تورکیا لە بڕیاری دیوانی نێونەتەوەیی

ڕاوێژکارێکی سەرۆک کۆماری تورکیا بڕیاری «دیوانی نێونەتەوەیی چارەسەریی ناکۆکییەکانی سەرمایەنانەوە»ی بە ھەنگاوێکی گرینگ زانی لە ئاراستەی خەباتی دژی تیرۆریزم.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «فەخرەددین ئاڵتون» لە ڕاوێژکارانی سەرۆک کۆماری تورکیاو سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە لە ھەژماری توییتێرەکەی دا، ڕەت کرانەوەی سکاڵای تۆڕی «فەتحوڵڵا گوێلەن» لە دەوڵەتی تورکیای بە ھۆی ئەو دامەزراوە نێونەتەوەییەوە بە ھەنگاوێکی گرینگ زانی لە خەباتی دژی تیرۆریزم.

«ئاڵتون» وتی: بۆ پاراستنی یەکگرتوویی ، سەربەخۆیی، ھێوری و داھاتووی تورکیا بەرنگاری ھەرچەشنە تیرۆریزمێک دەبینەوە.

تۆڕی «فەتحوڵڵا گوێلەن» بۆ ناڕەزامەندی بەرامبەر بە بڕیاری ئانکارا و زیانە ئابوورییەکانی ئەو بڕیارە بۆ تۆڕەکەیان، داوای ١٢٦ ملوێن دۆلاری کردبوو.

دەوڵەتی تورکیا «فەتحوڵڵا گوێلەن» بە ھۆکاری سەرەکیی کودەتا سەرنەگرتووەکەی ساڵی ٢٠١٦ دژی ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دەزانێت.

سەرپەیڤ