تشرینی یه‌که‌م 19, 2021 16:35 Asia/Tehran
  • ڕاپێچ کرانی ١٥٨ لەشکریی تورکیا بە تۆوەتی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوەکەی گوێلەن

دادئەستێنەکانی تورکیا فەرمانی گیرانیان بۆ ١٥٨ کەسی گومانلێکراو لەوانە ٣٣ سەرباز دەرکرد بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ بزوتنەوەی گوێلەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، ئەم ئۆپراسیۆنە لە ٤١ پارێزگای تورکیا ئەنجامی گرتووە و بەشێک لە پێنج ساڵ داپڵۆساندنی دژی تۆڕی گوێلەنە کە تۆمەتی دەست ھەبوون لە کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی ٢٠١٦ی لە سەرە.

«فەتحوڵڵا گوێلەن» نەیاری دەوڵەتی تورکیاو دانیشتووی ئەمریکا دەست ھەبوون لە لە کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی ٢٠١٦ی ڕەت دەکاتەوە کە کوژرانی پتر لە ٢٥٠ کەسی لێ کەوتووەتەوە.

ھەواڵدەریی ئانادۆلۆش وای بڵاو کردووەتەوە کە ئەو تۆمەتبارانە داگری ١١٠ خوێندکاری ئەفسەرییە کە دوابەدوای ھەوڵدان بۆ کودەتا وەدەرنران و ٤٨ کەسیشیان لە سەربازان و ئەندامانی پێشووی لەشکری تورکیان.

 

سەرپەیڤ