کانونی یه‌که‌م 18, 2021 18:32 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی هاوکارییەکانی تورکیا-ئەفریقا لە ئەستەمووڵ

سێهەمین دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی کۆبوونەوەکانی هاوکاریی تورکیا-ئەفریقا لە ئەستەمووڵ دەس پێ بوو.

 

مەولوود چاووش ئۆغڵوو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە، ١٦ سەرۆک حکومەت و ١٠٢ وەزیری ئەفریقایی بەشداری ئەو کۆبوونەوانە بوون.

ناوبراو وتی کە ئامانجمان ئەوەیە لەگەڵ ئەفریقادا سەرکەوین و پێکەوە بەرەو دواڕۆژ هەنگاو بنێین. روانگەی ئێمە بەرامبەر پەیوەندیی لەگەڵ ئەفریقادا، روانگەیەکی ستراتژیک و درێژخایەنە.

 چاووش ئۆغڵوو وتی: سەرۆک کۆمار ئەردۆغان بە پەنجا گەشت بۆ سی وڵاتی ئەفریقایی زیاترین سەردانی بۆ ئەو کیشوەرە ئەنجام داوە. ڕێکخراوە جیاجیاکانی تورکیش چالاکی بەرفراوانیان لە ئەفریقادا هەیە. هێڵە ئاسمانییەکانی تورکیا ، ئەفریقا بە جیهان وەسڵ دەکا. خاوەن سەرمایەکانی تورکیاش لەسەرانسەری ئەفریقادا بەشێوەیەکی بەرچاو چالاکن.

 

سەرپەیڤ