گەشتی ئەردوغان بۆ عەرەبستان
«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» تورکیا دوای خولێکی ئاڵۆزی لەگەڵ ڕیازدا لە سەر کێشەی ناوچەیی ڕابگەیاند کە مانگی فڤریە سەردانی عەرەبستانی سەعودی دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز، «ئەردوغان» ڕۆژی دووشەممە لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە چارەسەریی گرفتی ناردەمەنی بۆ عەرەبستانی سەعودی وتی: لە مانگی فڤریە دا سەردانی ئەم وڵاتەی کەنداوی فارس دەکات.
ناردەی تورکیا بۆ عەرەبستان لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە لەژێر کاریگەریی ئاڵۆزیی نێوان ھەردووک وڵاتەکە بووە. تورکیا لە کاتێکدا بەرەوڕووی ھەڵاوسانێکی ئابووریی ڕوولەپەرەو داڕمانی بایەخی دراڤە نیشتیمانییەکەیەتی کە ھەوڵ دەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەت ئیمارات بووژێنێتەوە.
نووسینگەی میدیایی دەوڵەتی سەعودی ھەتا ئێستا بەرامبەر بەو بڕیارەی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەبارەت بە سەردانی بۆ ئەو وڵاتە ھیچ کاردانەوەیەکی لە خۆی پیشان نەداوە.