لە ئانتالیا ، سه‌رۆکى هه‌رێم و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا دۆخی سیاسی و ئاسایشیی ناوچەکەیان تاووتوێ کرد
سه‌رۆکى هه‌رێمی کوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا لە پەراوێزی کۆڕبهندى دیپلۆماسیى ئانتالیا کۆبونەوە و چۆنیەتی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانى تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستانیان تاوتوێ کرد و رایانگەیاند، جەخت لەسەر چارەسەری کێشەکان بەڕێگەی ئاشتی دەکەنەوە و داواش دەکەن دۆخی ئاسایشی نێودەوڵەتی بپارێزرێت.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/3/12 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له په‌راوێزى کاره‌کانى کۆڕبهندى دیپلۆماسیى ئانتالیادا، له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوشئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا کۆبوه‌وه. له کۆبونه‌وه‌که‌دا دۆخى سیاسیى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانى تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، دوایین پێشهاته‌کانى شه‌ڕ و دۆخى ئۆکرانیا و دۆخى ناوچه‌که به‌گشتى، تاوتوێ کرا.
ئەوەش هاتوە، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا سوپاسى به‌شداریى نێچیرڤان بارزانى له کۆڕبهندى دیپلۆماسیى ئانتالیادا کرد و دوپاتى کرده‌وه که تورکیا به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان و له دۆخى سیاسیى عیراق ده‌ڕوانێت.
ده‌رباره‌ى دۆخى عیراقیش، نێچیرڤان بارزانی جه‌ختى له‌سه‌ر خواستى هه‌رێمى کوردستان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى فیدرالیى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، کرده‌وه.