نیسان 03, 2022 14:02 Asia/Tehran
  • سکاڵایەکی نوێ دژی دەمیرتاش تۆمار دەکرێت

سکاڵایەکی نوێ دژی هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان تۆمار کرا و داوای پێنج ساڵ زیندانیکردنی دەکرێت.

ئەحمەد ئاڵتانی داواکاری گشتیی تورکیا کە لەسەر دۆسیەی کۆبانی سکاڵای لەسەر دەمیرتاش تۆمار کردبوو، جارێکی تر لەسەر دۆسیەیەکی جیاواز سکاڵای لەسەر سەڵاحەددین دەمیرتاش تۆمارکردۆتەوە.

لەو سکاڵایەی نووسینگەی داواکاری گشتیی لەئەنقەرە لە 23ی ئازاری ئەمساڵ پێشکەشی دادگای حەڤدەهەمینی تاوانە گەورەکانی ئەنقەرەی کردووە، تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی داوەتە پاڵ دەمیرتاش.

لە سکاڵاکەدا داواکاری گشتیی داوای کردووە سزای ساڵێک تاوەکوو پێنج ساڵ بەسەر هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەدا بسەپێنرێت، بەڵام هێشتا یەکلایی نەبۆتەوە کە ئایا دادگا سکاڵاکەی داواکاری گشتیی وەردەگرێت یان نا.

سەرپەیڤ