رێزگرتنی سەرۆک کۆماری تورکیا لە سەرۆکی رژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i407536-رێزگرتنی_سەرۆک_کۆماری_تورکیا_لە_سەرۆکی_رژێمی_زایۆنی
رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رێزی گرت لە رۆڵی کارای سەرۆکی رژێمی زایۆنی لە پێشخستنی پێوەندی لە گەڵ تورکیا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 01, 2022 04:53 Asia/Tehran
  • رێزگرتنی سەرۆک کۆماری تورکیا لە سەرۆکی رژێمی زایۆنی

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رێزی گرت لە رۆڵی کارای سەرۆکی رژێمی زایۆنی لە پێشخستنی پێوەندی لە گەڵ تورکیا .

کەناڵی ئەلمەیادین لە ھەواڵێکی بەپەلەدا رایگەیاند رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا گوتی ئانکارا بۆ وتووێژی سیاسی لە گەڵ میسر ھاوشێوەی وتووێژەکانی لە گەڵ رژێمی زایۆنی ، ئامادەیە . 

ئەردۆغان وتی بەڕاستیی سەرۆکێکی وەکوو ئیسحاق ھێرتزۆگ ( سەرۆکی رژێمی زایۆنی ) کە لەسەروی ئیسراییلە ، رۆڵێکی کارای ھەبووە لە ھەنگاونان بەرەو پەرەپێدانی پێوەندیی لە گەڵ تورکیا . 

ئەوە لە کاتێک دایە کە گەلی تورکیا لە مانگی رەمەزان دا بە زمانی بەڕۆژوو لە ئانکارا و ئەستەموڵ خۆپێشاندانی دژی ئیسراییلییان بەرپا کرد و تاوانکاریەکانی رژێمی داگیرکەری قودسیان لە فەلەستینی داگیرکراو شەرمەزار کرد . 

ئەردۆغان بە خەیاڵی خۆی بۆ سەرکەوتن بەسەر کێشە و گرفتە ئابووریەکان و وەلانانی خەنیمەکانی لە ھەڵبژاردنی داھاتوو ، چاوی لە رووی تاوانکاریەکانی رژێمی زایۆنی نوقاندووە و ھەروا درێژە ئەدات بە نزیکبوونەوە لە ئیسراییل .