حوزه‌یران 10, 2022 20:37 Asia/Tehran
  • ڕاپێچ کرانی بەربڵاوی نەیاران لە تورکیا

پۆلیسی تورکیا ٦ ساڵ دوای کودەتا سەرنەگرتووەکە، سەدان کەسی بە تۆمەتی لایەنگری کردن لە کودەتاچییەکان قۆڵبەست کرد.

دەوڵەتی تورکیا «فەتحوڵڵا گوێلەن» کەسایەتیی دیاری نەیاری «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە وەک بکەری کودەتا سەرنەگرتووەکە دەناسێنێ. سەرباری ڕەت کرانەوەی ئەم تۆمەتە لە لایەن «گوێلەن»ەوە، ھێزەکانی ئاسایشت لە کاتی کودەتاکەوە ھەتاکو ئەمڕۆ دەیان ھەزار کەسیان بە تۆمەتی ھاوکاری لەگەڵ کودەتا چییەکان ئێعدام ، زیندانی و یان لە سەر کار دەرکردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ھێزە ئاسایشتییەکانی تورکیا لە حەوتەی ڕابردووەوە لە شەش ئۆپراسیۆنی سەرتاسەری دا لە ٩ پارێزگای وڵات ٣٤٨ لایەنگرو ئەندامی گروپی «فەتۆ»و ١٧ ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان«ھەدەپە»یان قۆڵبەست کردووە.

کۆمەڵێک لە قۆڵبەست کراوان کارمەندی دەوڵەت و ھێندێکی دیکەشیان کەسانێکن کە لە دەزگای دەوڵەتییەکان وەدەر نراون.

ماڵی ھێندێک لە قۆڵبەست کراوان لە لایەن پۆلیسەوە پشکێندراوە.

سەرپەیڤ