دەست پێکرانی ئۆپراسیۆنی لەشکریانی تورکیا دژی پەکەکە
ئاب 05, 2022 13:08 Asia/Tehran
لەشکریانی تورکیا بۆ کردنە ئامانجی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەم وڵاتە«پەکەکە» ئۆپراسیۆنێکیان لە ڕۆژھەڵاتی تورکیا دەست پێ کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی تی ئاڕ تی، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا دوێنێ پێنج شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک باسی دەستپێکرانی ئۆپراسیۆنی «گەمارۆی ئێرەن_٢٥»ی کرد لە پارێزگای ھەکاری.
ئەم بەیاننامەیە ئامانج لە دەستپێکرانی ئۆپراسیۆنی «گەمارۆی ئێرەن_٢٥»ی تەفروتونا کردنی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە» ڕاگەیاند.
بە پێی بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ئەم ئۆپزاسیۆنە بە بەشداریی ٦٣٢ چەکداری تایبەتیی ژەندەرمە ئەنجام دەگرێت.