ئه‌یلوول 09, 2022 14:12 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر پەکەکە لە باکووری عێراق

لە درێژەی ئۆپەراسیۆنە نایاساییەکان لە باکووری عێراق، سوپای تورکیا ٨ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی کردووەتە ئامانج.

دوای دانانی ناوی پەکەکە لە پێڕستی گرووپە تیرۆریستییەکان، تورکیا ئەندامانی ئەم پارتە لە نێو تورکیاو تەنانەت لە نێو خاکی عێراق و سووریا دەکاتە ئامانج. به‌غدا و دیمه‌شق گەلێک جار ناڕه‌زایه‌تییان به‌رامبه‌ر پێشێلکردنی سه‌روه‌ریی عێراق و سووریا له‌لایه‌ن سوپای تورکیاوه‌ ده‌ربڕیوه‌.

سەرەڕای ئەم ناڕەزایەتیانە و سەرباری بەیاننامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی نێودەوڵەتی کە ئیدانەی هێرشەکانی سوپای تورکیا دەکات، کەناڵی ڕادیۆ-تەلەفزیۆنی TRT ڕۆژی پێنجشەممە بە گێڕانەوە لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاو کردەوە کە سوپای ئەم وڵاتە ٨ ئەندامی پەکەکەی لە باکووری عێراق کردووەتە ئامانجە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی لە نێو خاکی عێراق دا.

سەرپەیڤ