ئه‌یلوول 23, 2022 12:49 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ئۆپراسیۆنی نایاسایی تورکیا لە خاکی سووریا

سوپای تورکیا 14 ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لە باکووری سووریا کردووەتە ئامانج.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئەنادۆڵ، دوێنێ پێنج شەممە وەزارەتی بەرگریی نیشتمانیی تورکیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیای دا ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە ١٤ ئەندامی پەکەکەیان لە شەڕگەکانی «چڵە زەیتون» کردووەتە ئامانج.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە کە، گوایە چەکدارانی پەکەکە خەریکی ئامادەکاری بۆ هێرشی سەر شەڕگەی «چڵە زەیتون» بوونە.

ئانکارا بەنیازە رێڕەوێکی قووڵی سی کیلۆمەتری لە سووریا لە تەنیشت سنوورەکانی تورکیا لەگەڵ ئەم وڵاتە دروست بکات. بەڵام دیمەشق ئەم بڕیارەی تورکیا بە پێشێلکردنی سەروەریی سوریا دەزانێت و بە توندی دژایەتیی دەکات.

سەرپەیڤ