تشرینی یه‌که‌م 21, 2022 17:02 Asia/Tehran
  • لەشکرییەکی تورکیا لە باکووری عێراق کوژرا

لە درێژەی ئۆپەراسیۆنە نایاساییەکانی تورکیا لە باکووری عێراق لەشکرییەکی سوپای ئەم وڵاتە کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕادیۆ-تەلەفزیۆنی TRT، لەشکرییەکی سوپای تورکیا کە لە ٤ی تشرینی یەکەم لە ئۆپەراسیۆنی «چنگی قوفڵ» لە باکووری عێراق بریندار ببوو، لە نەخۆشخانەیەکی ئانکارا گیانی لەدەست دا.

جێگای ئاماژەیە، سوپای تورکیا کە جگە لە عێراق، بە بیانووی شەڕی پەکەکە، سووریاش دەکاتە ئامانج، خۆی لە قەرەی ڕاگەیاندنی ڕێکی ژمارەی کوژراوان و بریندارانی لەشکرییەکانی تورکیا لەم دوو وڵاتە نادات.

تورکیا بەبیانووی شەڕ لەگەڵ ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، هێزەکانی خۆی ڕەوانەی ھەردووک وڵاتی عێراق و سووریا کردووە. ئۆپەراسیۆنەکانی نایاساییەکانی سوپای تورکیا لەم دوو وڵاتە بسەرباری دژایەتی بەغداودیمەشق ھەروا بەردەوامەو بەم پێیەش ژمارەی قوربانییەکانی لە زیادبووندایە.

سەرپەیڤ