تشرینی یه‌که‌م 23, 2022 08:56 Asia/Tehran
  • دەستگیرکرانی ٣ ئەندامی پەکەکە لە تورکیا

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا له‌ پارێزگای هه‌کاری سێ ئه‌ندامی دیکه‌ی په‌که‌که‌یان ده‌ستگیرکرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئەنادۆڵ، ڕۆژی شەممە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند کە ئەم سێ ئەندامەی گروپی تیرۆریستیی پەکەکە ڕۆژی هەینی لە کاتی تەقەکردن لە زرێپۆشی ئەو یەکەی تایبەتە دەستگیر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کەسانە لە ناوچەی «یەنی مەحەلە» ناس کراون و قۆڵبەست کراون، هەروەها لە شوێنی حەشاردانەکەیانەوە بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی دۆزراوەتەوە.

 

سەرپەیڤ