تشرینی دووه‌م 01, 2022 13:25 Asia/Tehran
  • کوژرانی پلەدارێکی پەکەکە لە باکووری سووریا

هێزەکانی تورکیا بەرپرسێکی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یان لە باکووری سوریا کردە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئەنادۆڵ، ڕێکخراوی هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا «میت» ڕۆژی سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا وای بڵاو کردەوە کە: « ئێرسین شاهین» ناسراو بە «سەردەم پیر سەرحەت هارون» لە سەرکردەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لە باکووری سوریا کردووەتە ئامانج.

ڕێکخراوی هەواڵگریی تورکیا لە ڕاگەیاندراوەکەیدا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، بەرپرسی لقی تێکدەرانەی پەکەکە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی سوپای تورکیا لە سوریا کراوەتە ئامانج.

ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە کە، «ئەرسین شاهین» لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە پەیوەندی بە پەکەکە کردووە و ماوەیەک وەک یەکێک لە هێزەکانی لقی سەربازی ئەم گروپە کاری کردووە و لە ساڵی ٢٠١٧ەوە لە سوریا چالاکی هەیە.

دیمەشق گەلێک جار ئامادە بوونی لەشکریان و بەشە ھەواڵگرییەکانی تورکیای بەبیانووی خۆی وتەنی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر لە خاکی خۆی دا ئیدانە کردووەو بە پێشێلکردنی سەروەریی ئەم وڵاتەی دەزانێت. جێگای ئاماژەیە کە تورکیا لە کاتێکدا بانگەشەی خەباتی دژی تیرۆر دەکات کە ھێشتاش مۆرکی داکۆکی کردن لە تاقمە تەکفیرییەکانی لە سەر نەسردڕاوەتەوە.

سەرپەیڤ