تشرینی دووه‌م 15, 2022 06:37 Asia/Tehran
  • پەکەکە ڕەتی کردەوە کە دەستی لە تەقینەوەکەی ئەستەمۆڵدا هەبووبێت

پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەو هەواڵی دەست ھەبوونی ئەم پارتە لە تەقینەوەکەی شەقامی ئیستقلال لە ئەستەمۆڵی تورکیای ڕەت کردەوە.

بە قسەی «فۆئاد ئۆکتای» جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەم ڕووداوە تیرۆریستییە لە لایەن ژنێکی خۆکوژەوە ئەنجام دراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەلحوڕڕە، ڕۆژی دووشەممە پارتی کرێکارانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئێمە ڕاستەوخۆ خەڵکی سڤیل ناکەینە ئامانج و ئەو کارانەش قبوڵ ناکەین کە خەڵکی سڤیل بکرێتە ئامانج.

پێشترحکومەتی تورکیا پەنجەی تۆمەتی خستبووە سەر شەڕڤانانی کوردو ڕایگەیاندبوو کە گوایە دەستیان لە تەقینەوەکەدا هەبووە.

تورکیا، یەکێتیی ئەورووپا و ئەمریکا پەکەکە بە گرووپێکی تیرۆریستی دەزانن.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە گۆڕەپانی تەقسیم لە ئەستەمۆڵی تورکیا تەقینەوەیەکی تیرۆریستی ڕوویداو بەهۆیەوە ٦ کەس گیانیان لەدەست دا و ٨١ کەسیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ