تشرینی دووه‌م 15, 2022 09:38 Asia/Tehran
  • ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکوری سوریا دژی «پەکەکە»

حکومەتی تورکیا بە ئامانجگرتنی پێگەی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە باکوری سوریای ڕاگەیاند.

دوای چەند کاژێرێک لە تەقینەوە تیرۆریستییەکەی شەقامی ئیستقلالی ئەستەمۆڵ، تورکیا ڕایگەیاند کە پێگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە)ی لە باکووری سووریا کردووەتە ئامانج.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ناس کردنی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە دوو سیستەمی موشەکیی ئامادەی ھاویشتن و چەندین ئەندامی "پەکەکە" و "یەپەگە"ی لەم ناوچەیەدا، دەستنیشان و دوابەدوای ئەوەش بوردومان کردووە.

لە هەمان کاتدا ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە سەر بە گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریایە، هەواڵی هێرشەکانی تۆپخانەی تورکیا بۆ سەر گوندی "ئوم حەرمەلە" لە گردوپەڕی حەسکەی بڵاوکردەوە.

لەکاتێکدا دوای تەقینەوەکەی ئەستەمۆڵ کە بووە هۆی کوژرانی شەش کەس و برینداربوونی 81 کەس، وەزیری ناوخۆی تورکیا «سولەیمان سۆیلو»

لە لێدوانەکەیدا ئەگەری دەست ھەبوونی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە)ی لەو تەقینەوەیەدا بە دوور نەزانی، «پەکەکە» لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی ڕەت کردەوە کە هیچ پەیوەندییەکی بە تۆمەتباری ڕووداوەکەی مەیدانی تەقسیمەوە هەبێت.

سەرپەیڤ