بەردەوامی هێرشە نایاساییەکانی تورکیا بۆ سەر عێراق و سوریا
لە درێژەی هێرشە نایاساییەکانیان بۆ سەر سوریا و عێراق، هێزەکانی تورکیا شەش ئەندامی پەکەکەیان کردە ئامانج.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیای دا جەختی لەوە کردەوە کە، سوپای ئەو وڵاتە چوار ئەندامی پەکەکەی لە باکوری سوریا کردووەتە ئامانج.
لەم ڕاگەیەندراوەدا بانگەشەی ئەوە کراوە کە ئەم کەسانە بەنیازبوونە هێرشێکی تیرۆریستی لە شەڕگەی «کانیی ئاشتی» ئەنجام بدەن کە پێش هەر چالاکیەک کوژراون.
هاوکات ئاژانسی هەواڵدەریی ئەنادۆلۆش بە گێڕانەوە لەم وەزارەتخانەیە هەواڵی کوژرانی دوو ئەندامی پەکەکەی لە باکوری عێراق دا بڵاوکردووەتەوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، هێزە ئەمنییەکان لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا لە شەڕگەی «پەنجە-قفڵ» کە دەکەوێتە شاری زاپ لە باکووری عێراق، ئەو دوو ئەندامەی پەکەکەیان کردووەتە ئامانج.
شارەزایان توندبوونەوەی شەڕی دژی پەکەکە دوای تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ئەستەمۆڵ بە دوور نازانن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەغدا و دیمەشق گەلێک جار بەرامبەر بە کردەوە سەربازییەکانی تورکیا لە عێراق و سوریا ناڕەزایەتیان دەربڕیوە.