سەربازێکی تورکیا لە باکووری عێراق کوژرا
سەربازێکی تورکیا لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە باکووری عێراق کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ و کەناڵی تەلەفزیۆنی تی ئاڕ تی، دوێنێ پێنجشەممە وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاگادارییەکی سەبارەت بە گیان لەدەست دانی سەربازێکی سوپای ئەم وڵاتە لە باکوری عێراق بڵاوکردەوە.
بە پێی ئەم ڕاگەیاندنە، ئەم سەربازە لە تەقەی بەرامبەری نێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە لە شەڕگەی «پەنجە قفڵ» کوژراوە.
تورکیا هۆکاری هێرشە تیرۆریستییەکەی یەکشەممەی ڕابردووی گەڕاندووەتەوە بۆ پەکەکە، بەڵام ئەم حزبە ڕەتی کردووەتەوە کە هیچ تێوەگلانێکی هەبێت لە تەقینەوەکەی ئەستەمۆڵ دا.
دوای ئەم کردەوە تیرۆریستییە کە ٦ کوژراوو ٨١ برینداری لێکەوتەوە، ئەنقەرە هێرشەکانی بۆ سەر پەکەکە لە ناوخۆی وڵات و هەروەها لە باکوری عێراق و سوریا چڕتر کردووەتەوە.