کانونی یه‌که‌م 10, 2022 14:49 Asia/Tehran
  • بانگەشەی ئەنقەرە: تا ئێستا لە ئۆپەراسیۆنی «چنگ-شمشێر»دا ٣٦٤

وەزیری بەرگریی تورکیا بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی نایاسایی ئەنقەرە لە ناوچەکانی باکوری عێراق و سوریا کە بە «چنگ-شمشێر» ٣٦٤ "تیرۆریست" (پەکەکە/یەپەگە) کوژراون.

تورکیا لە کاردانەوە بە تەقینەوەکەی ١٣ی ئەم مانگە لە ئەستەنبوڵ؛ ئۆپەراسیۆنە زەمینی و ئاسمانییەکانی لە ناوچەکانی باکووری عێراق و سووریا چڕتر کردووەتەوە.

چونکە دوابەدوای تەقینەوەکەی ئەستەنبوڵ، حکومەتی تورکیا ئەو گروپە چەکدارە کوردانەی کە بنکەیان لە ناوچەکانی باکوری عێراق و سوریایە بە بەرپرسیاری ئەو کارە زانی و بۆ ئەم مەبەستەش ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی دژی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)لە باکوری عێراق و سوریا دەست پێکرد. بابەتێک کە ڕووبەڕووی کاردانەوەی توندی بەغدا و دیمەشق و هەروەها کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بووەتەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی ھەواڵدەریی تاس، خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا وێڕای بانگەشەی ئەمەی کە ژمارەیەکی زۆر لە فەرماندەکانی پەکەکەو یەپەگە لە ئۆپەراسیۆنی بەناو "چنگ-شمشێر" لە باکووری سوریا و عێراق کوژراون، ئەم ئۆپراسیۆنەی بە "گەورەترین ئۆپەراسیۆنی چەند ساڵی ئەم دواییە" ناو برد.

وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: لە هێرشە ئاسمانی و زەمینیەکانی سوپای تورکیادا، مۆڵگەکانی پەکەکە وێران کراون و کۆگا و پەناگەکانیشیان تێکشکێندراون.

سەرپەیڤ